TR KU SO
FB X
Cîhan

بێنی گانتس : ئیزنی هەژموونی حێزبۆڵڵا و ئێران لە بەرزاییەکانی جەوڵان نادەین

سارا
Yazar
📅 21 Ekim 2020 15:28

پەیامی کورد     ...     بێنی گانتس  :  ئیزنی هەژموونی حێزبۆڵڵا و ئێران لە بەرزاییەکانی جەوڵان نادەین

وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە پشتڕاست کردنەوەی بۆمبارانی دووبارەی حەماس ڕایگەیاند کە ئیزنی هەژموونی حێزبۆڵلا و هێزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی جەولان نادەین .

بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی گانتس ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ووتی : معادلەی ئیسرائیلی لە باشوور گۆڕاوە . چیتر لە باڵۆنی ئاگرین و نە مووشەک و نە هیچ شتێک جێگای قەبووڵ کردن نییە . ئێمە شەوی ڕابردوو مۆڵگەکانی حەماس مان بۆمباران کردووە . هەر کاردانەوەیەک لە دوژمنەوە کاردانەوەی خراپتری ئێمەشی بەدواوە دەبێت . ئیسرائیل دەبێ لە بەرامبەر هەر هێرشێک بەرگری لە خۆی بکات 

وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەربارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردوو گرێدراو بە ئیسرائیل لە سووریا ووتی : دەربارەی ئەوەی کە هێرشمان کردووەتە سەر قسە ناکەین . ئەوەی کە دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئیزن بە ئامادەبوونی حێزبۆڵلا و هیزەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی جەوڵان نادەین .

Paylas: