TR KU SO
FB X
Cîhan

بێ گەڕانەوە و بە دڵنیاییەوە چین بەهای گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا دەدات

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2020 15:03

پەیامی کورد     ...   بێ گەڕانەوە و بە دڵنیاییەوە چین بەهای گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا دەدات

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە بە ئاماژەدان بەوەی کە جیهان بێگەڕانەوە و بە دڵنیاییەوە چین بەهای بەربڵاوبوونی ڤیرووسی کۆرۆنای نوێ دەداتەوە ، ووتی کە ئەم تێچووە لە گۆڕانکاری پەیوەندی لەگەڵ دووهەمین بازنەی گەورەی ئابووری جیهان خۆی نیشان دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک " مایک پۆمپێئۆ " لە ووتووێژێکی تایبەت دا لەگەڵ گۆڤاری ئەمریکی " هیل " ووتی : بۆ هەر کوێیەک کە دەڕۆم و لەگەڵ هەر وەزیرێکی دەرەوە کەقسە دەکەم دەتوانم ئەم بابەتە ببینم ، هەموویان دەزانن چین چ کارێکی بە سەر جیهان دا هێناوە .

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە : جیهان ئیتر چین بە شیوەیە جیواز تەماشا دەکات و بە شێوەیەکی تەواو جیاوازتر لە دەورانی پێش کارەساتی گشتگیری کۆرۆنا لەگەڵ ئەم ووڵاتەدا هەڵسووکەوت دەکرێت .

پۆمپێئۆ ووتی : ڕەفتاری حزبی کۆمۆنیستی چین بە شیوەیە کە هەڕەشەگەلی جیددی بۆ جیهان درووست دەکات و ئەمریکا بە مەبەستی متمانە لە پاراستن و پاڕێزگاری ئەمنییەتی نەتەوەیی خۆی لە هەموو ئاستەکاندا ووڵامدەر دەبێت .

ئەو هەروەها ووتی : بەم زووانە بەکارهێنانی بەرنامەی تیکتۆکی چینی لە ئەمریکا قەدەغە دەکرێت و لە بەرامەبریشی دا وەزارەتی کاروباری دەرەوە ش سنوورگەلێک بۆ ویزای کارمەندانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی چینی لەوانەش کۆمپانیای هۆواوی درووست دەکات 

Paylas: