TR KU SO
FB X
Cîhan

کابینەی کوێت دەستی لەکار کێشایەوە

Navas Jan
Admin
📅 06 Ekim 2020 17:54

پەیامی کورد ... کابینەی کوێت دەستی لەکار کێشایەوە

 

سەرۆک وەزیرانی کوێت دوای کۆچی دوایی میری وڵات، نامەی هەڵوەشانەوەی کابینەکەی ڕادەستی میری نوێی ئەو وڵاتە کرد.

 

ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، شێخ سەباح خالید حەمەد سەباح، سەرۆکی حکوومەتی کوێت دەست لەکار کێشانەوەی حکوومەتەکەی پێشکەشی شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح، میری نوێی وڵات، کرد.

 

شێخ نەواف ئەحمەد جابر دەست لەکارکێشانەوەکەی قبوڵ کردووە و سەرۆکی حکوومەتی راسپاردووە تا ئەنجامدانی هەڵبژاردن، سەرۆکایەتیی حکوومەتی کاربەڕێکەر بکات.

 

بڕیارە لە کۆتایی مانگی ١١ی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئوممە (پەرلەمان)ی کوێتی ئەنجام بدرێت.

 

ئێوارەی رۆژی سێشەممەی ڕابردوو ئەمیریی کوێت کۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباحی میری وڵاتەکەی، لە تەمەنی ٩١ ساڵی، راگەیاند.

Paylas: