Cîhan
٢٢ بەندکراو لەلایەن عێراقەوە ڕادەستی ئێران کرانەوە
پەیامی کورد ... ٢٢ بەندکراو لەلایەن عێراقەوە ڕادەستی ئێران کرانەوە
حکوومەتی عێراق ٢٢ بەندکراوی کە بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکرابوون رادەستی ئێران کردەوە.
ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی١١ی٢٠٢٠، حکومەتی عێراق لە مەرزی شەلەمچەوە ٢٢ بەندکراوی رادەستی ئێران کردووەتەوە.
بەوتەی جێگری وەزیری دادی ئێران بۆ کاروباری مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی، زۆربەی ئەو بەندکراوانە بەتۆمەتی قاچاخی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون و ماوەی زیندانییەکەیان، لە زیندانەکانی ئێران بەسەر دەبەن.