TR KU SO
FB X
Cîhan

بە پێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا چەندین سەربازی تورک لە هێرشی ئاسمانی سووریا لە ئێدلیب کوژراون

سارا
Yazar
📅 03 Şubat 2020 13:30

پەیامی کورد    ...    وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، چوار سەربازیان بەهۆی بۆردومانی حکوومەتی سووریا لە نزیک ئیدلب کوژراون.وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند، "چوار سەربازی تورکیا بەهۆی بۆردومانی حکومەتی سووریا لە نزیک ئیدلب کوژراون و نۆ سەربازی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوانیش وەڵامی ئەو هێرشەی حکوومەتی سووریایان داوەتەوە و چەند ئامانجێکیان کردوەتە ئامانج.
لە ناوەندی بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی و سوپای سووریا لە ناوچەی ئیدلیب و حەلەب، لەماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا سوپای تورکیا هێزی زیاتری رەوانەی سووریا کرد و لە سنووری نێوان هەردوو ووڵات بڵاوەیپێکردن. 

یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ئێستادا لەسنووری نێوان تورکیا و سووریادا بڵاوکراونەتەوە، ئەوەش دوەم کاروانی سەربازی تورکیایە کە لەم چەند رۆژەی کۆتایدا بەرەو سووریا رەوانەکرابێت.

Paylas: