TR KU SO
FB X
Cîhan

بانكی نێودەوڵەتی 93 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

Navas Jan
Admin
📅 16 Aralık 2021 13:47

پەیامی کورد … بانكی نێودەوڵەتی 93 ملیار دۆلار بۆ وڵاتانی هەژار تەرخاندەكات

بانكی نێودەوڵەتی ڕایدەگەیەنێت، “دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدان” پارەداركردنێكی پێوانەیی بە بڕی 93 ملیار دۆلار بەدەستهێناوە بۆ هاوكاریكردنی وڵاتانی زۆر هەژار.

بانكی نێودەوڵەتی وتیشی، “دامەزراوەی نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدان” باڵی پەیوەندیدارە بە هاوكاریكردنی وڵاتانی زۆر هەژار، ئەو برە پارەیەی بەدەستهێناوە بۆ هاوكاریكردنی وڵاتان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ لێكەوتەكانی پەتای كۆڤید-19 و پەرەپێدانی گەشەی ئابوری.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكراشیكرد، ئەمە گەورەترین “نوێكردنەوەیە” بە درێژایی ماوەی ڕابردوون سەرچاوەكانی دامەزراوەكە كە لەئێستادا پشتیوانیی دارایی پێشكەش بە 74 دەوڵەت دەكات، زۆرینەیان لە ئەفریقان.

دامەزراوەكە كە بەشێكە لە “گروپی بانكی نێودەوڵەتی” لەڕێی پێدانی قەرز و پشتیوانیكردنی ئەو بەرنامانەی دەبێتەهۆی پەرەپێدانی گەشەی ئابوری و سنووردانان بۆ نایەكسانی و باشكردنی دۆخی گوزەران لە وڵاتانی هەژار، هاوكاریی وڵاتان دەكات.

ئەو نوێكردنەوەی سەرچاوانە كە بانكەكە ڕایگەیاند، پێویستییەكانی دامەزراوەكە تا تەمموزی 2022 دەستەبەردەدات.

Paylas: