TR KU SO
FB X
Cîhan

بکوژانی خاشقجی لە جانتاکانی خۆیان چیان هەڵگرتبوو ؟

سارا
Yazar
📅 13 Kasım 2018 23:07

وێنەی نوێ لە جانتاکانی بکوژانی جەمال خاشقجی بڵاو کراوەتەوە کە لە بەرنەمەیەکی ڕێکخراو بۆ ئەم کوشتنە هەواڵی داوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە گەڕانەوە لە سەباحی تورکی ، لەم دواییانە وێنەی نوێ کە بە باکارهێنانی تیشکی ئیکس لە فڕۆکەخانە لە جانتاکانی ئەندامانی تیمی عەرەبستان سەعوودی کە بۆ کوشتنی جەمال خاشقجی بۆ تورکیا سەفەریان کردبوو ، بڵاو کراوەتەوە کە ناوەڕکی شتک و مەکەکانی کە بریتییە بووە لە ، سرنج ، مەقەست و ئامێری شۆک ، بە شیوەیەکی بەرچاو نیشان دەدات .

 بە پێی نووسراوی سەباح ، جانتاکانی ئەم گرووپە ڕۆژی ٢ی ئۆکتۆبەر بە دوو فڕۆکە لە تورکیاوە بۆ ڕیاز گواستراوە . لەم جانتایانەدا دە ئامێری تەلەفۆن ، پێنج ئامێری بیسیم ی واکی تاکی ، چەند دانەیەک ئینتێرکام ، دوو سرنج ، دوو ئامێری شۆک ، ئامێری کەپس و مەقەست جاسازی کرابوون .

پێشتریش ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بە بڵاو کردنەوەی ووردەکاری نوێ لە کوشتنی خاشقجی ، جارێکی دیکە بە داڕشتنی پڕۆگرام ئەم کوشتنە ترسناکە لە ڕێگای بەرپرسە باڵاکانی عەرەبستانی سەعوودییەوە ئاماژەی کردبوو

Paylas: