باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
پەیامی کورد ... باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە
دوای هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا رایگه‌یاند: هێرشه مووشه‌كیه‌كانی سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه وهێرشه بۆسه‌ر سه‌روه‌ری وحكومه‌تی عێراق.
لهراگهیهنداوەكەدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژە بەوە دەكات: به‌هۆی هێرشه مووشهكیهكانهوه زیانی ماددی بهباڵیۆزخانهكه كه‌وتووه وچه‌ند كه‌سێكی سڤیل له‌نزیك باڵیۆزخانه بریندار بوون. وئاماژه‌ی بهوهشكردوه: ئه‌م جۆره هێرشانه پێشێلی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه وهێرشه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری وحكومه‌تی عێراق.
هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوا له‌لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كات رێگری بكه‌ن له‌و جۆره هێرشانه وئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كان بدۆزنه‌وه وسزایان بده‌ن.
لای خۆشیەوە مایك پۆمپیو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران تۆمه‌تباری كرد به‌هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه‌یان ورایگه‌یاند: به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و موشه‌كانه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌و میلیشیانه‌ی سه‌ر به‌ئێرانن له‌عێراق. وله‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن سزا بدرێن وئاشكرا بكرێن.
شه‌وی رابردوو له‌رێگه‌ی موشه‌كه‌وه هێرشكرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا، سیستمی به‌رگری باڵیۆزخانه وه‌ڵامی هێرشه‌كانی دایه‌وه وبێجگه له‌زیانی ماددی، چه‌ند كه‌سێكی سڤیلیش له‌نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا برینداربوون.