بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی حکوومەتی تورکیا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە و هۆشداری دەداتە تویتەر
پەیامی کورد ... بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی حکوومەتی تورکیا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە و هۆشداری دەداتە تویتەر
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای تویته‌ر زیاتر له ٧ هه‌زار هه‌ژماری سه‌ر به حكوومه‌تی توركیای له‌كارخست، ئه‌و هه‌نگاوه ئانکارای نیگه‌ران كردووه و ده‌ڵێن "ده‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه".
فه‌خره‌دین ئالتون به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی توركیا له راگه‌ێندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیای تویته‌ر به بیناوی ئه‌وه‌ی هه‌ژماره‌كان ساخته‌ن و پشتگیری له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌كارده‌هێنرێن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ناوه، به‌ڵام ئه‌وه راست نییه.
ده‌شڵێت، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی تویته‌ر به‌كاری هێناون، نا لۆژیكین و له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسی درووست كراون و ده‌ستی سیاسی له پشته‌وه‌یه و مه‌به‌ست له‌و كاره‌ی تویته‌ر لێدانه له حكوومه‌تی توركیا و خزمه‌تكردنه به په‌كه‌كه و بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گولەن.
به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی توركیا هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی چاره‌نووسی تویته‌ر له توركیا به‌هۆی ئه‌وجۆره كارانه‌وه باش نابێت.
هه‌ینی رابردوو كۆمپانیای تویته‌ر حه‌وت هه‌زار و ٣٤٠ هه‌ژماری توركیای سڕییه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌و هه‌ژمارانه پڕوپاگه‌نده بۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن.
تویته‌ر هه‌مان كاری به‌رامبه‌ر به چین و چه‌ند ووڵاتێكی دیكه‌ش ئه‌نجام داوه.