TR KU SO
FB X
Cîhan

ئایا بۆ چوونە ناو کەنداوی فارس ناڤەکانی ئەمریکا دەبێ ئیزن لە " سوپای پاسداران " وەربگرن ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 09 Mayıs 2019 17:42

پەیامی کورد   ...   ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند : بەو پێیەی کە بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەمنییەتی دەریایی کەنداوی فارس لە سەر شانی سوپای پاسدارانی ئێرانە ، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هاتنەوە ناو ئەم ناوچەیە دەبێ لە هێزەکانی سوپای پاسداران ئیزن وەربگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، عەلاءالدین برووجردی ، سەبارەت بە هاتنی ناڤی ئەمریکی بۆ ناو ئاوەکانی کەنداوی فارس ، رایگەیاند : ئامادەبوونی ناڤی ئەمریکی لە کەنداوی فارس بابەتێکی جیددی نییە و لە ڕابردووشدا سەربازانی ئەمریکی لە ناو ئاوەکانی ئەم ناەچەیەدا بوونیان هەبووە .

ئەندامی کۆمیسیۆنی ئەمنییەتی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە ئاماژەدان بە ئازایەتی هێزەکانی دەریایی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : بەو پێیەی کە بەرپرسیاریەتی پاراستنی ئەمنییەتی دەریایی کەنداوی فارس لە سەر شانی سوپای پاسدارانی ئێرانە ، هێزەکانی ئەمریکا بۆ هاتنەوە ناو ئەم ناوچەیە دەبێ لە هێزەکانی سوپای پاسداران ئیزن وەربگرن .

Paylas: