TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەری بێلاڕووسیا : نیازی هەڵاتنم نییە لە ووڵاتەکەم

سارا
Yazar
📅 11 Eylül 2020 12:14

پەیامی کورد    ...      ڕابەری بێلاڕووسیا  :   نیازی هەڵاتنم نییە لە ووڵاتەکەم

ئەلێکساندەر لووکانشکۆ ، سەرۆککۆماری بێلاڕووسیا ڕایگەیاند ئەو بۆ هیچ شوێنێک هەڵنەهاتووە ، نیازی هەڵاتنی نییە و منداڵەکانیشی هەروەها بۆ هیچ شوێنێک ناچن .

بە پێی ڕاپۆرتێک لووکانشکۆ لە ووتووێژێکی تەلەفزیۆنی ڕووسی دا ڕایگەیاند : من کەسێک ترسەنۆک نیم و ناترسم . من بۆ هیچ شوێنێک هەڵنەهاتووم و نیازی هەڵاتنیشم نییە و منداڵەکانیشم بۆ هیچ شوێنێک ناچن .

ناڕەزایی دژبەران لە سەرانسەری بێلاڕووسیا لە ٩ی ئەم مانگەوە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم وولاتەوە دەستی پێکرد کە لە لایەن ئەلێکساندەر لووکانشکۆ ، رابەری ئێستا لێدا سەرکەوتوو ڕاگەیندرا . بە پێی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی بێلاڕووسیا ئەو توانیویەتی ٨٠.١٪ دەنگەکانی بە دەست بهێنێت .

خۆپیشاندانی دژبەران لە ڕۆژانی سەرەتا دا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە سەرکوت کراوە ئەوان لە دژی ناڕازییان کە لەگەڵ دەرئەنجامەکە هاوڕا نەبوون لە گازی فرمێسکڕێژ ، ئۆتۆمبێلی پاشینی ئاو ، نارنجۆکگەلی پەمبەیی گێژکەر و گلوولەی پلاستیکی کەڵکیان وەرگرتووە

بە پێی ڕاگەیاندن و زانیاری فەرمی ، زیاتر لە ٦٧٠٠ کەس لە ڕۆژانی سەرەتادا دەست بەسەر کراون هەروەها بە پیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کاروباری ناوخۆی ووڵاتی کۆماری بێلاڕووسیا ڕایگەیاندووە سەدان کەس لەوانەش زیاتر لە ١٣٠ ئەفسەری ئاسایش لە جەرەیانی نائارامییەکان دا بریندار بوونە و مردنی سێ ناڕازی ش پشت ڕاست کراوەتەوە .

Paylas: