بڕیارە خوان گوایدۆ و مایک پەنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆببنەوە
پەیامی کورد ... خوان گوایدۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤەنزۆئێلا كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی ناساندووه رایگەیاند کە لەگەڵ مایك پەنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
ئیڤان دووكی سه‌رۆكی كۆلۆمبیا و ویس ئالماگرۆ، سكرتێری گشتی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مریكا و خوان گوایدۆ له شاری كوكوتا كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ ڤەنزۆئێلا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
هاوکات گوایدۆ، نیكۆلاس مادۆرۆی تۆمه‌تبار كرد له‌باره‌ی ئه‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌ی له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كی سنووری به هۆی داخوازی تێپه‌ڕبوونی هاوكاری مرۆیی به‌په‌له ڕوویاندا و وتی، “ئه‌مڕۆ پیاوێكمان بینی كه سڵ ناكاته‌وه له سووتانی ئه‌و خۆراكه‌ی برسییه‌كان پێویستیانه، ئه‌و ده‌رمانه‌ی نه‌خۆشه‌كان پێویستیانه”.
هەروەها خوان گوایدۆ، سه‌رکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا باسی له‌وه‌ش كرد کە به‌شداری له لووتكه‌ی گرووپی لیما ده‌كات كه له ١٤ ووڵاتی ویلایەتی ئه‌مریكا پێكهاتووه و سبه‌ی له بۆگۆتای پایته‌ختی كۆلۆمبیا ساز ده‌كرێت و له‌وێ له‌گه‌ڵ مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه.
شایەنی باسە، خوان گوایدۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ پێنس باس له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان و هاریكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
لە کۆتایی قسەکانیدا سه‌رکردەی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆئێلا ئەوەشی خستەڕوو كه سوپای ووڵاتەکەی ناچار نییه گوێڕایه‌ڵی مادۆرۆ بێت و داوایشی له ئۆپۆزسیۆن كرد له‌مه‌ودوا به‌رده‌وام خۆپیشاندان رێك بخات.