TR KU SO
FB X
Cîhan

بڕیاری لە سێدارەدانی ٦ ژنی تورک لە لایەن دادگای عێراقییەوە

سارا
Yazar
📅 03 Nisan 2018 15:31

دادگای عێراق بڕیاری لەسێدارەدان بۆ شەش ژنی تورك دەردەكات كە تۆمەتباربوون بە ئەندامێتییان لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
سەرچاوەیەك لە دادگای بەغدا ڕایگەیاند شەش ژنەكە تۆمەتی ئەندامێتی و پشتیوانیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی داعشیان بەسەردا ساغ بۆتەوە و یەكێكی تریشیان سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەركراوە.
مانگی شوباتی رابردووش دادگای توركیا بڕیاری لەسێدارەدانی 15 هاووڵاتی دیكەی توركیا پەسەند كرد كە تۆمەتبار بوون بە ئەندامێتی لە ڕێكخراوی داعش و پێشتریش ژنێكی تورك بە 25 ساڵ زیندانی حوكم درا.
بەپێی زانیارییەكان نزیكەی 400 ژنی تورك و نزیكەی 200 منداڵ كە هەڵگری ناسنامەی توركین لە گرتووخانەكانی عێراقدا زندانیكراون.

Paylas: