TR KU SO
FB X
Cîhan

٥٣ کۆچبەری نایاسایی لە ڕووداوی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک دا گیانی خۆیان لە دەستدا

سارا
Yazar
📅 10 Aralık 2021 15:57
پەیامی کورد      ...      ٥٣ کۆچبەری نایاسایی لە ڕووداوی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک دا گیانی خۆیان لە دەستدا .

لە ڕووداوێکی هاتووچۆ دا لە مەزکیک دەیان پەنابەری نایاسایی کوژران .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ەوە دوێنێ پێنجشەممە بارهەڵگرێک کە هەڵگری پەنابەرانی نایاسایی لە ئیالەتی چیاپاس لە باشووری مەکزیک لە کاتی تێپەڕبوونی لە پێچێکی تووند دا نەتوانیوە کۆنترۆڵی خۆی بپارێزێت و وەرگەڕاوە . لەم ڕووداوەدا لانیکەم ٥٣ کۆچبەر کە بەرەو سنوورەکانی ئەمریکا دەڕۆیشتن گیانی خۆیانیان لە دەستداوە . لە نێوان قوربانییەکان دا ژنان و منداڵ یش دەبینرێن .

جێگای ئاماژەدانە کە مەکزیک بینەری تێپەڕبوونی هەزاران کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکای لاتین ەوە بەرەو سنوورەکانی ئەمریکایە . کۆچبەران لەبەر فەقیری و هەژاری و ، بیکاری و تووندوتیژی لە ووڵاتەکانی خۆیان هەڵدێن و هەوڵ دەدەن خۆیان بگەێننە ووڵاتی ئەمریکا

Paylas: