بڕیاری نوێی ناتۆ دژ بە ڕووسیا
سکرتێری گشتی ناتۆ " یەنس ستۆلتنبەرگ " وەک کاردانەوەیەک لە دژی ھێرشکردنە سەر سیخوری ڕووسی، سێرگی سکریپاڵ کچەکەی، مۆڵەتی چاودێریی حەوت دیپلۆماتکاری رووسی لەچوارچێوەی پێکھاتەی ناتۆدا ھەڵوەشاندەوە.
ستۆلتنبەرگ لەبارەی رێوشوێنەکانی ناتۆ لە بەرامبەر ژەھراویکردنی سیخوری ڕووسی، سێرگەی سکریپاڵ و کچەکەی لە بارەگای ناتۆ لە شاری برۆکسل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد.
ستۆلتنبەرگ ڕبڕیارێکی ایگەیاند کە ناتۆ بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە و لە دوای بڕیارەکەی پەیوەندیدار بە دیپلۆماتکارە ڕووسییەکان، ١٠ کەس لە دیبلۆماتکارانی ڕووسی لە نێو ئەرکی ناتۆ کەمبووەتەوە و دابەزیوە بۆ تەنھا ٢٠ کەس.
سکرتێری گشتی ناتۆ جەختی لەوەشکردەوە کە بەم بڕیارە پەیامێکی بەھێز بۆ رووسیا نێردراوە بە جۆرێک گە ئیدارەی مۆسکۆ دەبێ بزانێت ‘ھەڵسوکەوت و جوڵەی مەترسیدار باجی دەبێت’.
ستۆڵتنبێرگ بەرگری لەوە کرد کە لە دوای ژەھراویکردنی سکریپاڵ و کچەکەی، ڕووسیا ھیچ کاردانەوەیەکی بونیاتنەری نەخستووەتەڕوو. ووتیشی “ھەڵسوکەوتەکانمان رەنگدانەوەی نیگەرانی قوڵی ئەمنی ھاوپەیمانەکانمانە و بەشێکە لە کاردانەوەی نێودەوڵەتی دژ بە رووسیا”.
سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبەرگ ئاشکراشی کرد کە بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی چاودێریی حەوت دیپلۆماتکاری رووسی لەچوارچێوەی پێکھاتەی ناتۆدا بڕیارێکی گونجاوە.