TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرەوڕووبوونەوەی ئێسرائیل و ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران

سارا
Yazar
📅 26 Mart 2019 17:28

پەیامی کورد  ...   ترامپ و ناتانیاهوو گرینگی بەرەوەڕووبوونەوەی هاوبەشیان لەگەڵ ئێران جەختیان لە سەر کردەوە .

بە پێی ڕاپۆتێک بە پشت بەستن بە ڕاگەێندراوی بنکەی میدیایی کۆشکی سپی ، دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا و بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆتایی ووتووێژەکان لە واشینتۆن پێویستی بەرەوەڕووبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەخت لە سەر کردەوە .

لە سەنەدی بڵاوکراوی کۆشکی سپی دا هاتووە : " ڕابەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەوڕووبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ ئێران و هەوادارانی ئەو ووڵاتە بۆ بەرگری لە ئیسرائیل و ناوچەکە لە بەرامبەر هێرشی ئێران جەخت لێکردەوە . ناتانیاهوو بە بۆنەی بە فەرمی ناساندنی بەرزاییەکانی جەولان وەکوو بەشێک لە ئیسرائیل سوپاسگوزاری سەرۆککۆماری ئەمریکای کرد " .

سەرۆککۆماری ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەنەدی پەیوەند بە بە فەرمی ناساندنی بەرزاییەکانی جەولان لە مەراسمێکی پڕشکۆدا لە کۆشکی سپی واژوو کرد .

بەرزاییەکانی جەولان کە سەر بە ووڵاتی سووریایە لە شەڕی ٦ ڕۆژە لە ساڵی ١٩٦٧ کەوتە دەستی ئیسرائیل . لە دوای ١٤ ساڵ ، مەجلیسی ئیسرائیل یاساییەکی سەبارەت بە حاکمییەتی ئیسرائیل لە سەر بەرزاییەکانی جەولان واژوو کرد .

Paylas: