ڕابەری کۆریای باکوور : زۆر بەداخم کە خەڵک لە خانووی ٥٠ ساڵەدا ژیان دەکات
پەیامی کورد ... ڕابەری کۆریای باکوور : زۆر بەداخم کە خەڵک لە خانووی ٥٠ ساڵەدا ژیان دەکات
ڕابەری کۆریای باکوور بۆ خەڵکی ئەم وولاتە قەولی دا ٢٥ هەزار خانوویان بۆ درووست بکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک کیم جوونگ ئوون لە دیدار و چاوپێکەوتنی لە ناوچە لافاو بردووەکان و تۆفان لێدراوەکان لە کۆریای باکوور لەوەی کە خەڵک لەم جۆرە ماڵانە کە کۆنیەکەیان بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ زیاتر دەبێت دەژین نیگەرانی و داخی خۆی ڕاگەیاند . ڕابەری کۆریای باکوور قەولی بە خەڵکی ئەم ووڵاتەدا لە ماوەی ٥ ساڵی داهاتوودا بە لانیکەم ٢٥ هەزار خانوویان بۆ درووست بکات .
کۆریای باکوور لە ژێر کاریگەری تووندترین گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکاندایە و لە لایەکی دیکەشەوە لافاو و تۆفان ئەمانی لێبڕیون
کیم جوونگ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکان و بەرپرسانی ئەرتەش دا ئەوان ی بە بەرپرسیار و پێویست زانی بە بیری درووست کردن و دەستەبەرکردنی خانوو بن بۆ خەڵکی فەقیر و بێدەرئامەد بن . هەروەها لە هەمان کاتدا سوپاسی خەڵکی فیداکار و سێبووری کۆریای باکوور ی کرد