TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەری چەپ گەراکانی فەڕەنسا داوای دەرچوونی ئەم ووڵاتە لە ناتۆ دەکات

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2022 21:45
پەیامی کورد     ...   ڕابەری چەپ گەراکانی فەڕەنسا داوای دەرچوونی ئەم ووڵاتە لە ناتۆ دەکات .

ژان لووک مێلانشوون ڕابەری حێزبی چەپگەرا تووندڕەوەکان " فەڕەنسای ڕام نەکراو " کە ڕایگەیاندووە بە نیازە جارێکی دیکە بۆ خۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەوڵ بدات ، داوای دەرچوونی ئەم ووڵاتە لە ناوتۆ و هەروەها هەڵسووکەوت لەگەڵ ڕووسیا بووە ڕایگەیاند ئەم بابەتە دەبێ ببێتە هۆی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە حەوزەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و یارمەتیدانی .

بە پێی ڕاپۆرتێک مێلانشوون لە دواهەمین هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری فەڕەنسادا لە دەورەی یەکەم دا زیاتر لە ١٩٪ ی دەنگەکانی بە دەست هێنا بەڵام نەیتوانی بگاتە قۆناغی دووهەمی دەنگدانەکان . لە ساڵی ٢٠٢٢ ئەو دەتوانێ بۆ سێهەمین جار لە لە پێشبڕکێیەکانی سەرۆککۆماری بەشداری بکات .

مێلانشوون لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی : من لایەنگری دەرچوون لە ناتۆم . ئێمە پێویستمان بە ڕوانەوەی ئاڵۆزی و کێشەکانین .

ئەم سیاسەتمەدارە لە ووتووێژی ڕادیۆیی " فڕانس ئینتەر " دا ووتی کە دەرچوون لە ناتۆ بە فەڕەنسا ئەم توانمەندییە دەدات کە لە نەمایش و کێشمەکێشە نیزامییەکانی ئەمریکییەکانی باکووری بەشداری نەکات .

Paylas: