بڕیارە ئەردووغان سەردانی عێراق بکات
پەیامی کورد … بڕیارە ئەردووغان سەردانی عێراق بکات
ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە بەغداد ڕایگەیاند، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە عێراق سەردانی عێراق دەکات، بەبێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی سەردانەکەیەوە ئاشکرابکات.
دوێنێ شەممە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ڕەزا گونەی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانێکی تایبەت بۆ عێراق ئەنجامدەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو وڵات لەسەرجەم بوارەکاندا کراوە”.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ھیوای خواستووە قۆناغی ئێستا ھەماھەنگیی ھاوبەشی زیاتر بە خۆوە ببینێت بە شێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندی ھەردوو وڵات و ھەردوو گەلی دراوسێ بگەیەنێت.
لەلایەکی دیکەوە ڕەزا گونەی باڵیۆزی تەرکیا لە عێراق جەختیکردووەتەوە، کە سەقامگیری عێراق سەقامگیری ھەموو ناوچەکەیە.