بەرپرسانی ئێرانی هەواڵێکی مەترسیدار لە سەر چالاکی شاراوەی ئەمریکا لە دەورووبەری ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنن
پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئێرانی هەواڵێکی مەترسیدار لە سەر چالاکی شاراوەی ئەمریکا لە دەورووبەری ئەو ووڵاتە ڕادەگەێنن .
سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری ناکاریگەری ئێران دەربارەی چالاکییە شاراوەکانی تاقیگەی بیۆلۆژیکی ئەمریکا لە دەورووبەری ئەم ووڵاتە هەوالیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک غۆڵامڕەزا جەلالی سەرۆکی ڕێکخراوی بەرگری ناکاریگەری ئێران ڕایگەیاند : تاقیگاگەلی بیۆلۆژیکی پێشکەوتوو کە لە ژێر ناوی تاقیگاگەلی ئاستی ٣ و ئاستی ٤ دەناسێندرێت توانایان هەیە ڤیرووسەکان دەستکاری بکەن و ئەوان وەکوو چەکی بیۆلۆژیکی لێبکەن .
ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە لە ئێستادا لە دەوروو بەری ئێران ڕووسیا و چین نزیکەی ٢٥ تاقیگای ئاستی ٤ یان لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی هاوکاری بیۆلۆژیکی بە مێحوەریەتی ئەمریکا بوونی هەیە کە چالاکی گەلێکی شاراوە و لە دەرەوەی چاودێری دامەزراوەگەلی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن ."
جەلالی هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە : گشتگیری کۆرۆنا ئەزموون و بەبێر هێنانەوەیەکی باش ە تا کۆمەڵەیەک لە کۆمەڵگای جیهانی بەدی بێت تاکوو ئەم تاقیگایە بکەوێتە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی و ڕاپۆرتی چالاکی ساڵیانە ، مانگانە و یاخود وەرزی ئەم ناوەندانە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕادەست بکرێت . ئەم هەنگاوە لە ئەگەری جێبەجێ کردن دەتوانێ تا ئاستێکی زۆر ڕۆڵی ڕاگرتنی بۆ چالاکییە نایاسایی و مەترسیداری ئەم تاقیگایانە جێبەجێ بکات .