TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسانی تورکیا ئاوی خواردنەوەیان بە سەر شاری حەسەکە دا گرتەوە

سارا
Yazar
📅 18 Ocak 2021 14:02

پەیامی کورد     ...    بەرپرسانی تورکیا ئاوی خواردنەوەیان بە سەر شاری حەسەکە دا گرتەوە

میدیاکانی هەواڵ ڕاپۆرت لە بێ ئاو مانەوەی دانیشتووانی شاری حەسەکە لە سووریا دەدەن بە هۆی " هەنگاوە نامرۆڤانەکانی بەرپرسە سەربازی و نیزامییەکانی تورکیا " وە 

بە پێی ڕاپۆرتێک کەناڵی دەوڵەتی سووریا دوێنێ ئێوارە ڕایگەیاند کە دانیشتووانی شاری حەسەکە بە هۆی هەنگاوە نامرۆڤانەکانی بەرپرسانی سەربازی و نیزامی تورکیاوە بێ ئاو ماونەتەوە .

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە : سەربازانی تورکیا وێستگەی گەیاندنی ئاوی ئالووک لە باکووری شاری حەسەکە یان داخستووە و ئیزنی هاتنی کڕیکاران و ئەندازیاران نادرێت بۆ ئەوەی بچنە ناو ئەو دامەزراوەیەوە .

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە ، بەرپرسانی سەربازی تورکیا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ١٨ جار هەوڵی داخستنی وێستگەی گەیاندنی ئاو یان داوە کە ئەم بابەتە ، دۆخێکی نالەباری بۆ ژیانی هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە درووست کردووە .

Paylas: