بەرپرسێکی ئێرانی: بەمزوانە خەڵکی ناڕازی ڕادەپەڕن
پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ئێرانی: بەمزوانە خەڵکی ناڕازی ڕادەپەڕن
مستەفا موعین بەرپرسی شۆرای باڵای نیزام پزیشکی ئێران، بە جەختکردنەوە لە سەر ئەوەیکە بەم زووانە لە ئێران ناڕەزایەتی و هەستانەوەی گشتیی خەڵک دەسپێدەکاتەوە ڕایگەیاند کە باری قورسی ژیان، هەڵاوسانی ئابووری، گرانی و بێکاری، کێشەی ئابووری خەڵک و بەڕێوەنەچوونی ژیانی ڕۆژانەیان و ناکارامەیی و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی گەندەڵ و مەجلیسی تازە بە خواست و ویستەکانی خەڵک، هۆکاری سەرەکییە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک و هەستانەوەیان بە دژی حکوومەت.
مستەفا موعین، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وتووێژێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی”شەرق” ڕەخنەی توندی لە بەرپرسانی باڵای ئێران بە تایبەتی ڕۆحانی گرت و ڕایگەیاند کە جێبەجێ نەکردنی بە ڵێنیەکانتان لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ناکارامەیی بەرپرسانی باڵای ڕێژیم، دڕۆ کردنی بەرپرسانی ڕێژیم لە گەڵ خەڵک لە کاتی تەشەنە سەندنی پە تای کۆرۆنادا و بە وتنی ئەوەیکە، گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەمریکا، گوشارێکی قورسی خستۆتە سەر باری ژیانی خەڵکی بێ دەرەتان و هۆکاری سەرەکییە بۆ ناڕە زایەتی خەڵک، هەر وەها دڕۆ و چەواشە کارییەکانی باڵی بناژۆخواز و بانگەواز و بەڵێنی پڕو پووچ و کڵاو لە سەر نانی خەڵک و یاریکردن بە کەسایەتی و ئاوەزی خەڵک لە باری سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو، هۆکارێکی دیکەی سەرهەڵدانی نارەزایەتییەکانە.
بە وتەی ناوبراو، تائێستا کۆمەڵگەی ئێرانی، هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان لە هەمبەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێراندا نییە و کەس ئامادە نیە بچێتە سەر سەندووقەکانی دەنگدان و دەنگیان پێ بدات.
موعین دەڵێ: تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا و گەمارۆ قورسە ئابورییەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران، بوونەتە هۆکارێک کە حکوومەتی ئێران سەرپۆش لە سەر خواست و ویستەکانی خەڵک لە ئێران دابنێ.