TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسێکی سەربازی ئێران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژرا

Navas Jan
Admin
📅 08 Mayıs 2021 13:26

پەیامی کورد … بەرپرسێکی سەربازی ئێران لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کوژرا

 

بەڕێوەبەریی پۆلیسی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا.

 

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، “مەهدی شەهرەکی” بەڕێوەبەریی پۆلیسی بەربەرەکانی لەگەڵ ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کووژرا.

 

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ لایەن و گروپێک بەرپرسایەتی ئەم کوشتنەی لە ئەستۆ نەگرتووە. 

Paylas: