Cîhan
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا سەبارەت بە تاوانبارانی ئەورووپایی لە بەندیخانەی ئێڤین لە ئێران نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا سەبارەت بە تاوانبارانی ئەورووپایی لە بەندیخانەی ئێڤین لە ئێران نیگەرانی خۆی ڕاگەیاند
جۆزێپ بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : خەریکی بەدواداچوونی ڕاپۆرتگەلی ڕێکخراو سەبارەت بە دۆخی بەندیخانەی ئێڤین ین .
بەرپرسانی ئێرانی بەرپرسیاری گیانی هەموو بەندکراوانی ئەم بەندیخانەیە لەوانەش هاووڵاتیانی یەکیتی ئەورووپایە .
نیگەرانی قووڵی خۆم دەربارەی ئەم ڕووداوە بە حسێن ئەمیرعەبدۆڵلاهییان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران راگەیاندووە ، ئێمە داواکاری ڕوونکردنەوەی زۆریەن سەبارەت بە دۆخی بەندکراوانی ئێڤین ین .