TR KU SO
FB X
Cîhan

بەرپرسێکی ئیسرائیلی ... هەوڵی تێرۆری ئەسەد لە لایەن ئیسرائیلەوە سەرکەوتوو نەبوو

سارا
Yazar
📅 31 Aralık 2018 22:09

پەیامی کورد ...  بەرپرسێکی ئیسرائیلی ... لە کاتێکدا کە سووریا لە دۆخێکی ئاڵۆزدا بوو ، ئیسرائیل چەندین جار هەوڵیدا تاکوو بەشار ئەسەد و بەرپرسانی ئەم ووڵاتە تێرۆر بکات

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆژنامەی "ئیلاف" ی چاپی عەرەبستان ، یەکێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی بێ ئەوەی کە ناوەکەی ئاشکرا بکات ڕایگەیاند : لە کاتێکدا کە سووریا لە دۆخێکی ئاڵۆزدا بوو ، ئیسرائیل چەندین جار هەوڵیدا تاکوو بەشار ئەسەد و بەرپرسانی ئەم ووڵاتە تێرۆر بکات یا خود لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازییەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی ئێران و حزبۆڵڵای لۆبنان لە سووریا بکاتە ئامانج کە ئەم هەوڵانە شکستیان هێنا .

ئەو هەروەها ئاماژە بە جیاوازی بیروڕا لە نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل سەبارەت بە سووریا کرد و ووتی : ئاڤیۆ کۆخاوی ، بەڕێوبەری فەرماندەیی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل و بەرپرسی پێشووی ئێستێخباراتی سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل لە کاتی ئاڵۆزییەکانی سووریا ، لەم باوەڕەدا بوو کە سۆڵتەی حاکم بەر سەر سووریاوە بە هاوکاری ئێران و حزبۆڵڵای لۆبنان و هەروەها نفوزی ڕووسیا لە ناوچەکەدا کێشی زۆری بۆ ئیسرائیل درووست کردووە ، هەر بەم بۆنەوە بارەها هەوڵیدا تاکوو بە دەست خستنی پیلان و بەرنامەگەلێک دەوڵەتی سووریا لە ناو ببات .

بە پێی ووتەکانی ئەو ، لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا هەندێکی دیکە لە بەرپرسانی پلەبەرزی ئیسرائیل و بەرپرسانی دەزگای زانیاری ئیسرائیل " مووساد " بە دوای ڕێگایەک بۆ هەناردنی پەیام بوون بۆ ئەسەد تاکوو بیگەینیە ئەو باوەڕە کە لەگەڵ ئیسرائیلدا ووتوووێژ و دانووستان بکات . کابینەی ئەمنییەتی ئیسرائیل سەرەڕای جیاوازی بیروڕا سەبارەت بە سووریا لە کۆتاییدا گەیشتە ئەم ئاکامە کە چیتر توانای مانی ئەسەد  نییە و ئێرانیش وەکوو ووڵاتی هاوپەیمانی ئەو و دەبێ ڕژیمی سووریا لە ناو بچێت .

پێشتریش یۆئاف گالانت ، وەزیری خانووبەرەی ئیسرائیل بە ئاماژەدان بەوەی کە هەڕەشەی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی زۆر گەورەترە لە هەڕەشەکانی داعش ، ووتی کاتی تێرۆری ئەسەد گەیشتووە .

Paylas: