بۆریس جۆنسۆن داواکارییەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
پەیامی کورد ... بۆریس جۆنسۆن داواکارییەک ئاراستەی ئیسرائیل دەکات
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، داوا لە ئیسرائیل دەکات خاکە داگیرکراوەکانی کەناری رۆژئاوا جارێ نەخاتە واری جێبەجێ کردنەوە.
بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند : وەرەڕای ئەوەی کە ووڵاتەکەی بە هیچ شیوەیەک گۆڕانکاری لە سنوورەکانی ١٩٦٧ دا بە فەرمی ناناسێت ووتی نابێت ئیسرائیل دەسەڵاتی خۆی لە بەشە داگیرکراوەکانی خاکی ئیسرائیل بسەپێنێت چوونکە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتییە و دیارییەکە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت داستانە کۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوامی پێ بدەن
جۆنسن هۆشداریشیدا، بەریتانیا دان بە هیچ گۆرانکارییەکدا نانێت کە لە دوای ساڵی ١٩٦٧ لە سنووری ئیسرائیل ئەنجامدرابێت، جگە لەو بەشانەی کە لەلایەن ئیسرائیل و فەڵەستینەوە لەسەری رێککەوتون.
ئەوەشی خستەڕو، داگیرکردنی بەشەکانی کەناری رۆژئاوا سەرپێچییە لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، هەروەها دەبێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی "کینە کۆنەکان" لە دژی ئیسرائیل.
جۆنسن روونیشیکردەوە، لەئێستادا ئیسرائیل لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانیەتی لەگەڵ ووڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بەڵام ئەم هەنگاوە هەڕەشە دەبێت بۆ بەرەوپێش چوونەکانی.
پێشتر بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەندین جار پەیمانی دابو، کە لە یەکی تەمووزی ئەمساڵەوە دەستبکات بە جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی ووڵاتەکەی لە کەناری رۆژئاوا، بەگوێرەی رێککەوتننامەی سەدە، کە لە ٢٨ی کانونی دوەمی ئەمساڵ لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکرایەوە.