TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕابەری تاڵیبان داواکارییەکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات

سارا
Yazar
📅 20 Mayıs 2020 17:17

پەیامی کورد    ...   ڕابەری تاڵیبان داواکارییەکی گرینگ ئاراستەی ئەمریکا دەکات

بە پێی زانیارییەکان ڕابەری تاڵیبان داوای لە ئەمریکا کردووە ، ئیزن نەدەن ڕێکەوتننامەکەمان لەگەڵ بەربەست ، درەنگ بوون و نا ئۆمێدی بەرەوڕوو ببێتەوە .

مەلا هێبەتۆڵلا ئاخووندزادە ، ڕابەری تاڵیبان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە داوای لە ئەمریکا کردووە کە بە هیچ کەسێک ئیزن نەدات کە ڕێکەوتننامەی ئاشتی ئەوان لەگەڵ بەربەست ، درەنگ بوون و نائۆمێدی بەرەوڕوو بکەنەوە .

ئەو لەم پەیامەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی مەی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە ووتوویەتی کە ئەم سەنەدە لە ئاستی جیهانی دا قەبووڵ کراوە و چوارچێوەیەکی ڕوونی هەیە لە بەرژەوەندی هەر دوو لایەن .

ڕابەری تاڵیبان واژوو کردنی ئەم سەنەدەی جارێکی دیکە سەرکەوتن و پیرۆزییەکی گەورە بۆ گرووپەکەی خۆی ناو برد و جەختی کردەوە کە تاڵیبان بەم ڕێکەوتننامەیە پابەندە و داوا لە ئەمریکاش دەکات لەسەر پەیمان و بڕیارەکانی خۆی قورس و گران بمێنێتەوە .

بە باوەڕی ئەو ئەنجام بوونی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئامرازێکە بۆ کۆتایی شەڕ و هاتنە ئارای ئاشتی لە ئەفغانستان ە .

Paylas: