TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا بڕیارێكی نوێی لەبارەی كۆچبەرانەوە دا

Navas Jan
Admin
📅 15 Aralık 2022 20:38

پەیامی کورد... بەریتانیا بڕیارێكی نوێی لەبارەی كۆچبەرانەوە دا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڕیارێكی نوێی لەبارەی كۆچبەرانەوە دا و دەڵێت، “ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دێنە بەریتانیا، رێگەی مانەوەیان پێنادرێت”.

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، گرتنەبەری رێكاری نوێی بۆ رێگریكردن لە كۆچی نایاسایی راگەیاند و لە وتارێكدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی وتی، رێکار دەگرنەبەر بۆ سنووردانان بۆ ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی نۆكەندی ئینگلیزەوە دەگەنە بەریتانیا.

بڕیارە نوێیەكەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، كاردانەوەیە دژی نقومبوونی بەلەمێک و گیانلەدەستدانی ژمارەیەك کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیز كە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاند، سەدان کارمەندی دیكە تەرخاندەکەن بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیەی کۆچبەرانی نایاسایی و ئەو دۆسێیانەی داواکاریی مافی پەنابەرێتی کە ژمارەیان زیاترە لە 143 ھەزار داواکاری.

Paylas: