TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا بڕیاری خۆی لە سەر سووریا دەرکرد

سارا
Yazar
📅 20 Ağustos 2018 18:48

حکومەتی بەریتانیا دوێنێ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەیان بڕیاری داوە هەندێک لو هاوکارییەکانیان بۆ ووڵاتی سووریا دەبڕن .

سەبارەت بەم بڕیارە ووتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند : لە هەندێک لە ناوچەکانی سووریا بارودۆخ زۆر خراپ بووە هەر لە بەر ئەوە ئێمە هەندێک هاوکاری مرۆیی خۆمان دەبڕین و لە بڕی ئەوەش بۆ ئێستێقرار و ئارامی ناوچەکە ئێمە هاوکارییەکانی خۆمان بەردەوام دەکەین .

حکومەتی بەریتانیا هەروەها ڕایگەیاند : لە ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨ دا ئێمە لە ووڵاتی سووریا ١٩٣.٨٥ میلیۆن هاوکاری مرۆییمان ئەنجامداوە .

ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەوان هاوکارییەکانی خۆیان بە بڕی ٢٣٠ میلیۆن دۆلار لە سەر سووریا بڕیوە .

Paylas: