TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا : بەرەنگاری ڕووسیا و چین دەبینەوە

سارا
Yazar
📅 26 Temmuz 2020 12:18

پەیامی کورد     ...    بەریتانیا  : لەگەڵ هەنگاوەکانی ڕووسیا و چین لە بۆشایی ئاسمان دا بەرەنگار دەبینەوە

بەریتانیا ڕایگەیاند لەگەڵ هەنگاوەکانی ڕووسیا و چین لە بۆشایی ئاسمان دا بەرەنگار دەبێتەوە .

بە پیی ڕاپۆرتێک بێن ڤاڵاس وەزیری بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند : لە چوارچێوەی بەرنامەی گشتی دەوڵەتی لەندەن ، بە نیازین لەگەڵ هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕووسیا و چین لە بۆشایی ئاسمان بەرەوڕوو ببینەوە کە ئەم کارە لەگەڵ زیادبوونی توانمەندی و هێز لە حەوزەی بۆشایی دا دەکرێت . ئەم ووتانەی وەزیری بەرگری بەریتانیا لە حاڵێکدایە کە ڕێژەی ئاڵۆزی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای " ڕووسیا و چین " گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا . ئەمریکا و بەریتانیا هەروەها دەڵێن ڕووسیا دوو ڕۆژ پێش ئێستا شتێکیان لە ڕیگای سەتەلایتەوە لە بۆشایی ئاسمان دا تەقاندووەتەوە . بەریتانیا سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە تاقیکارییەکانی ڕووسیا لە بۆشایی ئاسمان دا ڕووسیا ی وەکوو مەترسییەک بۆ ئەمنییەتی خۆی هەلسەنگاندووە .

ڤالاس هەروەها ووتوویەتی چین یش هەروەها بەردەوامە لە زیاد کردنی توانمەندییە سەربازییەکانی خۆی لە بۆشایی ئاسمان دا کە نیگەرانی گەلێکی بۆ بەریتانیا درووست کردووە ، ڕەفتارەکانی پێکەن و مۆسکۆ ئەم بابەتە بە بیر بەریتانیا دێنێتەوە کە بۆ پاریزگاری و پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ئەمنییەتی نەتەوەیی خۆی دەست بە کار بێت 

Paylas: