بەریتانیا دەستیكرد بەگواستنەوەی پەنابەران بۆ نێو كەشتی بیبی ستوكهۆڵم
پەیامی کورد... بەریتانیا دەستیكرد بەگواستنەوەی پەنابەران بۆ نێو كەشتی بیبی ستوكهۆڵم
حكومەتی بەریتانیا دەستیكرد بەگواستنەوەی یەكەم گەڕی ئەو كەسانەی كەداوای مانەوە لەو وڵاتە دەكەن بۆ نێو كەشتی نیشتەجێكردنی ناسراو بە بیبی ستوكهوڵم، كەلە باشوری وڵاتەكە لەنێو دەریادا راوەستاوە، وەك هەنگاوێكی حكومی بۆ گواستنەوەی پەنابەران بۆ نێو ئەو كەشتیەدا كەپێشتر بنكەیەكی سەربازی بووە.
حكومەتی بەریتانیا رایگەیاندوە: ئامانج لەم پلانە كەمكردنەوەی هاتنی پەنابەرانە بۆ وڵات،مانەوەیان لەنێو هوتێلەكان كەرۆژانە تێچوویان 6 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینیە.ئاماژەی بەوەكردوە: سەرەتا 50 كەس دەگوازینەوەو كەشتیەكە شوێنی 500 كەس لەخۆ دەگرێت.
روبرت جینریك، وەزیری كوچی بەریتانیا رایگەیاندوە:كەشتیەكە سەقامگیرە،ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر سەندیكای پیاوانی ئاگركوژێنەوە هۆشداریان داوە كەئەمە پیلانێكە بۆ مردن،كەهیچ دەرچەیەكی دەرچوون نیە لەكاتی ئاگركەوتنەوەكان دا.
لەمانگی رابردووەوە كەشتیەكە لەبەندەری بۆرتلاند دۆرست راوەستاوە و لەسێ قات پێكهاتووەو هەروەها 222 ژووری نووستن وحەمام چیشتخانە لەخۆ دەگرێت، جگە لەهوڵی تەلەفزیۆن و وەرزش و یارییەكانی دیكە.
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش رایگەیاندبوو: كەشتییەكە تەنها بۆ لەخۆ گرتنی رەگەزی نێرە،ژوورەكانیش زۆر بچووكن لەشێوەی قەبارەی راوەستانی ئوتومبێلێكە لەپاركدا.
كەشتی بیبی ستوكهوڵم لەئەڵمانیا لەساڵانی 1994 تا 1998 بۆ لەخۆگرتنی كوچبەران بەكارهێندراوەو هوڵەنداش لەساڵی 2005 بۆ كوچبەرانی نایاسایی بەكاری هێناوە وچەندین رووداوی نەخوازراویش تێیدا دروست بووە.
لەساڵی 2022 لەئاوەكانی بەریتانیا زیاتر لە 45 هەزار كۆچبەر لەرێگەی كەشتییە بچوكەكانەوە گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە كەژمارەیەكی پێوانەییەو ئەمساڵیش 13 هەزار كەس گەیشتوونەتە ئەم وڵاتە.