بەریتانیا چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
پەیامی کورد... بەریتانیا چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠٢٢ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەریتانیا کار لەسەر پاکێجێکی دیکە لە چەک و پشتیوانیی ئابووری دەکات کە بینێرێت بۆ ئۆکراینا.
وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، بەریتانیا خەریکی ئامادەکردنی پاکێجێکی سەربازییە بۆ یارمەتیدانی سوپای ئۆکرانیا؛ هەروەها مەشقپێکەر و یارمەتیی ئابووریش بۆ وڵاتەکە دەنێرین.
لە لایەکی دیکەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەورووپا دەکات بۆ پێکهێنانی یارمەتیی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا؛ بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەوە نییە کە ئایا بۆ چ وڵاتێکی ئەورووپا گەشت دەکات؛ وتەبێژی حکومەتی بەریتانیاش تەنیا باسی لەوە کرد، کە سەردانی ناوچەکانی بالتیک و نۆردیکی ئەورووپا دەکات.
بەریتانیا و ئەمریکا دڵنیایی دەدەن لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، پێش دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە، کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی شوباتی ئەم مانگە؛ ئەمەش گەورەترین مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەورووپا و ناوچەکە.