TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا چەکی زیاتر دەنێرێت بۆ ئۆکراینا

Navas Jan
Admin
📅 26 Şubat 2022 21:54

پەیامی کورد... بەریتانیا چەکی زیاتر دەنێرێت بۆ ئۆکراینا

کەمێک لەمەوبەر ئاژانسی BBC لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، بەریتانیا چەک و پێداویستی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت و کە یارمەتی پزیشکی و چەکی "کوشندە"ی تێدایە، هەروەها بەریتانیا دەیەوێت ڕووسیا لە سیستەمی سویفت بباتە دەرەوە.

ئاژانسەکە لەسەر زاری جەیمس هێپی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی بەریتانیاوە ڕایگەیاند، بەریتانیا و 25 وڵاتی دیکە ڕێککەوتن کە چەک و یارمەتیی مرۆڤانە بۆ ئۆکراینا بنێرن دژ بە داگیرکاریی ڕووسیا.

هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، کە دیپلۆماتکارەکانی بەریتانیا، لە ئێستادا هەوڵی گفتوگۆ دەدەن لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپا و جیهاندا، تا ڕووسیا لە سیستەمی سویفت ببرێتە دەرەوە و سزای بەسەردا بسەپێندرێت.

سیستەمی سویفت، سیستەمێکی بانکییە و بانکەکانی جیهان بۆ ئاڵوگۆڕی پارە لەو سیستەمەدا پەیوەندییان پێکەوە دەبەسترێت، ئەگەر ڕووسیا لەو سیستەمە دەربهێنرێت، چیدی ناتوانێت ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە ئابووریی جیهانیدا بکات.

Paylas: