TR KU SO
FB X
Cîhan

باری تەندرووستی دۆناڵد ترامپ بەرەو خراپ بوون دەڕوات

سارا
Yazar
📅 03 Ekim 2020 12:08

پەیامی کورد     ...    باری تەندرووستی دۆناڵد ترامپ بەرەو خراپ بوون دەڕوات .

میدیا جیهانییەکان ڕاپۆرت دەدەن کە سەرۆککۆماری ئەمریکا تووشی " تا لەگەڵ کۆکە " بووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە پێستر ڕاگەێندرابوو بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بووە لە ئێستادا تووشی " تا و کۆکە " بووە .

گۆڤاری " Vanity Fair " نووسی : دوو کەس لە کۆماری خوازەکان نکە لەگەڵ کۆشکی سپی لە پەیوەندی دان ڕایانگەیاندووە کە نەخۆشییەکەی دۆناڵد ترامپ لەگەڵ " تا و کۆکە " بەرەڕووە لە حاڵێکدا کە هاوسەرەکی " مێلانیا " هیچ نیشانەیەکی تایبەتی نییە .

بە ووتەی ئەم گۆڤارە ، یەکێک لە سەرچاوەگەلی تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە کە کۆشکی سپی بە هۆی بەرز بوونی تەمەنی سەرۆککۆمار " ٧٤ ساڵ " نیگەرانی بار تەندرووستی ئەون .

 

Paylas: