TR KU SO
FB X
Cîhan

بەربەستەکانی سەرکەوتنی ئەمریکا لە تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا چییە ؟؟؟

سارا
Yazar
📅 10 Şubat 2020 18:16

پەیامی کورد     ...     بەربەستەکانی سەرکەوتنی ئەمریکا لە تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا چییە ؟؟؟

میدیایەکی ئەمریکی بەربەستەکانی سەرکەوتنی ئەمریکای لە تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ڕووسیا ڕاگەیاند .

بە پێی راپۆرتێک ، بڵاوکراوەی ئەمریکی Breaking Defense نووسی : ڕۆخانەکان بەربەستێکی سرووشتین بۆ سەرکەوتن لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دا

لەم مەقالەیەدا هاتووە کە لە ئەگەری تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و ڕووسیا ئەم تێکهەڵچوونە لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپادا ڕوودەدات کە خاوەنی دەشتێکی پان و بەرینە و ڕۆخانەگەلێکی زۆری هەیە . یەکێک لەم ڕۆخانەگەلە ، ڕۆخانەی ڤیستوولاد ە کە لە کۆی گشتی لەهیستان ، لە باشوور بۆ باکوور تێپەڕ دەبێت ، هەربۆیە هێزەکانی ناتۆ بۆ بەهێزکردنی هیزەکانی خۆیان و یا خود بۆ پاشەکشە کردن دەبێ لە پردەکان کەلک وەربگرن کە زۆر بە دەگمەن دەتوانن زیاتر لە ٥٥ تەن بار هەڵبگرن

ئەم بڵاوکراوەیە هەرلەم ڕووەوە تێپەڕبوونی تانی M1 Abrams و تانکی بەریتانی Challanger II و تانکی ئاڵمانی Leopard II و تەنانەت تانکی فەڕەنسەوی Leclerc کە زیاتر لە ٦٠ تەن کێشیەتی لە سەر پردەکان کە لە خاڵی کلیدی دان ، مەترسییەکی گەورە دەبێت .

هەروەها ئاماژە دراوە کە پردەکانی ئەرووپای ڕۆژهەڵات لە ماوەی شەڕی سارددا بە شێوەیەک درووست کراوە کە لە بەرامبەر مەخازنی ٤٥ تەنی یەکیتی سۆڤیەتی شەورەوی بەرگری بکات . سەرەڕای ئەمانە لە ئیمکانیەتی هێزەکانی ئەندازیاری ئەمریکا بۆ درووست کردنی پرد لە کاتی دەرگیری و تێکهەڵچوون ، ئەم شانسە بۆ درووست کردنی پرد لە یەکێک لە گەورەترین رۆخانەکانی ئەورووپای ڕۆژهەڵاتی زۆر کەم و ئەستەمە .

Paylas: