بەردەوامی تیجارەتی ئێران لەگەڵ عێراق سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... تیجارەتی ئێران و عێراق هێشتا لە ئارادایە و گەمارۆە سەپاوەکانی ئەمریکا هیچ کاردانەوەیەکی لە سەری نییە
بە پێی راپۆرتێک لە ئەلمانیتۆر ، ئێران داوا لە عێراق دەکات کە گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ووڵاتەکەی قەبووڵ نەکات . پێشنیاری ئێران ئەوەیە کە بە بەکارهێنانی دیناری عێراقی و ریالی ئێرانی لە ئاڵۆگۆڕییە تیجارییەکانی نێوان دوو ووڵاتەکە سوود وەربگرێت .
بانکی ناوەندی ئێران هەوڵ دەدات لەگەڵ عێراق بۆ سوودمەند بوون لە دینار یا ڕیالی ئێران بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەم ووڵاتە ڕێکەوتن بکات بەڵام عێراق بە پشتڕاست کردنەوەی ئەمریکا پێویستی هەیە ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەمریکا هێشتا پابەندە بە عێراق ئێزن بدات بۆ ماوەیەکی کورت تەنیا گازی سرووشتی لە ئێران هاوردە بکات تاکوو کارەبای پێویستی خۆی دەستەبەر بکات .سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند : " هەیئەتێکی عێراقی کە لە دێسەمبەر سەفەری ئەمریکایان کردبوو و بریتی بوو لە بەرپرسانی بەڕیوەبردنی بانکی ناوەندی عێراق و چەندین وەزیر لەوانەش وەزیری نەوت و ووزە ئەبوون ، لە سەر بابەتی بەری بوونی عێراق لە کامارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران ووتوووێژیان کرد . "