Cîhan
بەردەوامی توانمەند کردنی هێزەکانی " ناتۆ " لە سنوور لەگەڵ " ڕووسیا "
پەیامی کورد ... ناتۆ لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ دا زیاد بوونی ژێرخانەکانی سەربازی خۆی لە دەورووبەری ڕووسیا دا بەردەوام پەرەپێداوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دانیشتنی کۆمیسیۆنی وەزارەتی بەرگری سەبارەت بەم بابەتە ووتوووێژی کرد .
پوتین ووتی : لە ماوەی تێپەڕبوونی ئەمساڵ زیاد بوونی ژێرخانەکانی سەربازی خۆی لە دەورووبەری ڕووسیا دا بەردەوام پەرەپێداوە و بەردەوامی هەبووە " .
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دەبێ ئانالیز و ڕاپۆرتی گەشەکردنی دۆخی سەربازی سیاسی لە جیهاندا ئەنجام ببێت . دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەفغانێستان ، جەزیرەی کۆریا وەکوو ڕابردوو هەروا ئالۆزە .
پووتین ئەرکی گرینگ و کلیلی وەزارەتی ڕووسیای لە بەهێز کردنی تواناکانی بەرگری و ئەمنییەتی ووڵات ناو برد .