Cîhan
بەرجام نەمردووە / بەدیلێکی مەعقول نییە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی
پەیامی کورد ... بەرجام نەمردووە / بەدیلێکی مەعقول نییە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند : من ناڵێم بەرجام بەخاک سپێردراوە، بەڵکوو لە بەشی چاودێری چڕدایە.
هیچ بەدیلێکی مەعقول و لۆژیکی بۆ بەرجام بوونی نییە و لە ئێستادا لەم پەیوەندییەدا هەموو شتێک لە دەست نەچووە .
لایەنەکانی ڕێککەوتنی جارجارە جەختیان لەسەر پابەندبوونیان کردووەتەوە بەو لێکتێگەیشتنە سەرەتاییانەی کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، کە سەرکەوتووانە یارمەتیدەر بووە بۆ پاراستنی سەقامگیری و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە تا ساتەوەختی کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لێی.