بەرهەم ساڵح : جێبەجێ کردنی عەدالەت ، بنچینەی درووستبوونی دەوڵەتی سەر بە خەڵکی پایەدار ە
پەیامی کورد ... بەرهەم ساڵح : جێبەجێ کردنی عەدالەت ، بنچینەی درووستبوونی دەوڵەتی سەر بە خەڵکی پایەدار ە
بەرهەم ساڵح پێشوازی لە ژمارەیەک ئەفسەری تیمی لیکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تاوانباری تاوانی کوشتنی نامرۆڤانەی ئەندامانی خێزانە کوردەکەی بەغدای کرد و رۆڵی خێرای هێزە ئەمنییەكان و هەماهەنگیكردنیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرزنرخاند، بۆ بەدواداچوونی تاوانەكە.
بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆشكی بەغداد پێشوازی لە ژمارەیەك ئەفسەری تیمی لێکۆڵێنەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتباری تاوانی نامرۆڤانەی کوشتنی سێ ئەندامانی خێزانە کوردەکەی شاری بەغدا کە ناسراوە بە " تاوانی مەنسوور".
بەرهەم ساڵح هەروەها جەختیكردەوە، لە سەرگرینگی رۆڵی ھێزە ئەمنییەكان لە سەپاندنی یاسا و دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ گشت هاوڵاتیان، ھەروەھا دووپاتیشیكردەوە، لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دەزگاکانی ئاسایش و دادوەری لە هەڵماڵینی ھەموو ئەو کەسانەی كە تێوەگلاون لە تاوان و تاوانكاری هەر لە كوشتن و رفاندن و تاوانەكانی دیکە كە مەرام لێی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی كۆمەڵایەتی، و هەروەها هێنانەدی دادپەروەری دەرهەق بە تاوانباران داواكارییەكی بنەڕەتیە بۆ بۆنیادنانی دەوڵەتی هاووڵاتی و ئارامی.
هەروەها سەرۆك كۆمار نامەی نووسراوی سوپاسگوزاری پێشكەش بە تیمەكە كرد بۆ ئەو هەوڵانەی لەو بارەیەوە داویانە.