Cîhan
بەکارهێنانی ناوی " ڤیرووسی کۆرۆنا " لە تورکمەنێستان قەدەغە کرا .
پەیامی کورد ... بەکارهێنانی ناوی " ڤیرووسی کۆرۆنا " لە تورکمەنێستان قەدەغە کرا .
ڕێپۆرتەرانی بێ سنوور ڕایانگەیاند کە تورکمەنێستان بە قەدەغە کردنی بە کارهێنانی ناوی " ڤیرووسی کۆرۆنا " هەنگاوێکی مەترسیدار لە ڕاستای سەرکوتکردنی گەیاندنی زانیاری دەربارەی نەخۆشی گشتگیری " کوئید – ١٩ " هەڵگرتووە و گیانی هاوولاتیانی خۆی خستوەتە مەترسییەوە .
هەربەم بۆنەوە ئەو بەرپرس و پۆلیسانەی کە بە جلی مەدەنییەوە لە عێشق ئاباد ، پایتەختی تورکمەنێستان ، دەتوانن کەسانێک کە ماسکیان لە سەر ڕوو هەیە ، یاخود لە شوێنە گستییەکان باسی ڤیرووسی کۆرۆنا دەکەن دەست بەسەر بکەن .