Cîhan
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ئامادەیی ئەورووپا بۆ گەمارۆی نەوتی ڕووسیا
پەیامی کورد ... بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ئامادەیی ئەورووپا بۆ گەمارۆی نەوتی ڕووسیا
نرخی نەوت لە ژێر کاریگەری تێڕوانینی گەمارۆی یەکیتی ئەورووپا لە دژی هاوردەی نەوتی ڕووسیا ، بە ڕەوەندی بەرزبوونەوەی خۆی بەردەوامیدا و لە مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە بازاڕی جیهانی بەرز بووەوە .
نرخی مامەڵەکانی نەوتی برێنت بە ٢٥ سەنت بەرامبەر ٠.٢٪ بەرزبوونەوە ، بە ١٠٧ ، ٨٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک گەیشت . بەهای مامەلەکانی وێست تەکزاس ئینتێرمیدییەیتی ئەمریکا بە ١٧ سەنت بەرامبەر ٠.٢٪ بەرزبوونەوە بە ١٠٥ دۆلار و ٣٤ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک گەیشت .