Cîhan
بەرزترین بورجی نیشتەجێ بوونی جیهان بە تاجێک لە ئەڵماس ەوە لە دوبەی
پەیامی کورد ... بەرزترین بورجی نیشتەجێ بوونی جیهان بە تاجێک لە ئەڵماس ەوە لە دوبەی
بۆرجی Binghatti Jacob & Co Residences بە هاوکاری هاوبەشی " بن غاتی " و Jacob & Co درووست دەکرێت و هەر بەم بۆنەیەوە واژووی هونەری جەواهیرات و کاتژمێرگەلی گرانبەها و پڕ لە زڕق و برق Jacob & Co ی دەبێت . ئەم گەورە باڵەخانەیە بڕیار وایە زیاتر لە ١٠٠ نهۆم پێک بێت و لە واری بەرزییەوە ، ڕیکۆردی جیهان لە واری باڵەخانەگەلی نیشتەجێ بوون بشکێنێت .
لە بەرزترین خاڵی ئەم بورجە پەنت هاوس گەلێکی لووکس درووست دەکرێن کە ئیزن دەدات دانیشتوانەکەی نەمایەکی بێ هاوتا لە شاری قەرەباڵغی دوبەی ببینن ، ناوی هەر یەک لە پەنت هاوسەکان بڕیار وایە بە ئیلهام گرتن لە یەکێک لە کاتژمێرگەلی ئاڵاهەڵگری Jacob & Co هەڵبژێردرێت .