TR KU SO
FB X
Cîhan

بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ کیم جوونگ دەنێرێت

سارا
Yazar
📅 02 Mayıs 2020 15:03

پەیامی کورد    ...    بەشار ئەسەد نامەیەک بۆ کیم جوونگ دەنێرێت .

بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریا لە نامەیەکدا بە کیم جوونگ ئوون ، ڕابەری کۆریای باکوور هیوای تەندرووستی و سلامەتی بۆ ئەو و بۆ نەتەوەی کۆریای باکوور هیوای گەشبینی و پێشکەوتن و سەرەکوتنی خواست .

بە پێی ڕاپۆرتێک پیوونگ یانگ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە کیم جوونگ ئوون ڕابەری کۆریای باکوور نامەیەکی لە لایەن بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سووریاوە پێگەیشتووە .

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور ڕایگەیاند کیم جوونگ ئوون ڕۆژی ٢٨ ی مانگی ڕابردوو نامەیەکی لە سەرۆککۆماری سووریا لە ووڵام بە نامەی دوایی ئەو بەدەست گەیشتووە کە لە نامەکەدا ئاماژە بە پەیوەندی دیرۆکی و مێژوویی نێوان دوو ووڵات دەکات و لە سەر بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا کە لە ڕاستای بەرژەوەندییەکانی هاوبەشی هەر دوو ووڵاتدا بێت جەخت کراوەتەوە .

سەرۆککۆماری سووریا و ڕابەری کۆریای باکوور لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین نامەیان لە نێوان یەکدا گۆڕیوەتەوە .

 

Paylas: