Cîhan
بە پێی پێشبینییەکانی ئەمریکا ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس لەو ووڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە دەبنە قوربانی
پەیامی کورد ... بە پێی پێشبینییەکانی ئەمریکا ١٠٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس لەو ووڵاتە بە هۆی کۆرۆناوە دەبنە قوربانی .
به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن ڕایگه‌یاند : پێشبینی ده‌كه‌ن ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن بگاته سه‌رووی ١٠٠ هه‌زار كه‌س.
ئانتۆنی فائۆچی به كه‌ناڵی CNN ی راگه‌یاندووه، به دڵنیاییه‌وه چه‌ند ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی تووشی ڤیرووسی كۆرۆنا ده‌بن و دور نییه له‌و ژماره‌یه ١٠٠ هه‌زار و بۆ ٢٠٠ هه‌زار كه‌س بمرن.
له ئێستادا ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا له ئه‌مریكا نزیكه‌ی ١٢٥ هه‌زار كه‌سه و زیاتر له دوو هه‌زار و ٢٠٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.