TR KU SO
FB X
Cîhan

بیتكۆین 65 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

Navas Jan
Admin
📅 09 Kasım 2021 00:42

پەیامی کورد … بیتكۆین 65 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

نرخی بیتكۆین بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەك بیتكۆین گەیشتە سەروو 65 هەزار دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخیەتی لەماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی رابردودا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، نرخی بیتكۆین 3% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و یەك بیتكۆین بە 65 هەزار و 121 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەكرێت، ئەوەش بەرزترین نرخە لەماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی رابردودا.

بەپێی ئاژانسەكە، هەروەها نرخی دراوی ئەلكترۆنی "ئیسیریۆم"ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كردووە و گەیشتووەتە 4 هەزار و 711 دۆلار.

لە سەرەتای مانگی رابردووەوە، بیتكۆین 50% و ئیسیریۆم 57%ی نرخەكەیان بەرزبوونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی یەكەم سندوقی وەبەرهێنان بە بیتكۆین لە ئەمریكا كرایەوە.

Paylas: