TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵاترین نیشانی نەتەوەیی فەڕەنسا بەخشرایە مامۆستا سەربڕاوەکەی ئەو ووڵاتە

سارا
Yazar
📅 20 Ekim 2020 17:02

پەیامی کورد    ...    باڵاترین نیشانی نەتەوەیی فەڕەنسا بەخشرایە مامۆستا کۆژراوەکەی ئەو ووڵاتە 

فەڕەنسا رایگەیاند بالاترین نیشانی نەتەوەیی ئەم ووڵاتەی بەو مامۆستایەی ک ەسەری بڕدراوە بەخشرا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ڕۆیتەرز سامۆئێل پێتی ٤٧ ساڵان مامۆستای مێژوو و جۆغرافیا لە کۆنفلان سەنت ئۆنۆرین ، لە ناوچەی باکووری پاریس کە بە یەکێک لە قوتابییەکانی خۆی کاریکاتۆرگەلێکی لە پێغەمبەری ئیسلام نیشان دابوو . ئەو پێش نیشاندانی ئەم کاریکاتۆرانە داوای لە قوتابییەکانی مۆسڵمانی پۆلەکەی خۆی کردبوو کە ئەگەر دەیانەوێت دەتوانن بڕۆنە دەرەوە . چەند ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە کەسێکی چێچێنی تەمەن ١٨ ساڵان بە ناوی " عەبدۆڵلا یەزیدۆڤیچ ئازۆنۆرۆف ئەوی کوشت و سەری دەبڕێت . هەرلەمبارەیەوە یەزیدۆڤیچ بە بەرکەوتنی ١٠ گوللەی پۆلیس دەکوژرێت .

لە ئێستاشدا وەزارەتی کولتوور فەڕەنسا ڕایگەیاند باڵاترین نیشانی نەتەوەیی ئەم ووڵاتە بە واتا نیشانی " لۆژیۆن دۆنۆر " ی بەم مامۆستایە دەبەخشێت تاکوو نیشان بدات ئازادی ڕادەربڕین لە فەڕەنسا زیندووە . ئەم نیشانە ڕۆژی چوارشەممە لە زانکۆی سۆربۆن ی پاریس دەدرێتە کەس و کارەکەی ئەم مامۆستایە .

Paylas: