TR KU SO
FB X
Cîhan

بەڕازیل پلانی پاراستنی سییەكانی زەوی راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 12 Haziran 2023 18:58

پەیامی کورد... بەڕازیل پلانی پاراستنی سییەكانی زەوی راگەیاند

بەڕازیل پلانێكی بۆ پاراستنی دارستانەكانی ئەمازۆن راگەیاند كە بە سییەكانی زەوی ناسراوە و بڕیارە تاوەكو ساڵی 2030 كۆتایی بە بڕینەوەی داری ئەو دارستانانە بهێنێت.
لویس لولا داسیلڤا سەرۆكی بەڕازیل رایگەیاند، بەڵێن دەدەن كە پلانێكی ئەمنی توند پەیڕەو بكەن بۆ وەستاندنی پێشێلكارییە ژینگەییەكان، بەشێوەیەكی گشتی كاردەكەن بۆ وەستاندنی بڕینەوەی داری دارستانەكان بەتایبەتی ئەمازۆن، لە ئێستاش ئەوە سیاسەتی توندی بەڕازیلە.
بەپێی پلانەكەی بەڕازیل، كاردەكەن تاوەكو ساڵی 2030 كۆتایی بەبڕینەوە دار لە 9 ولایەتی حەوزی ئەمازۆن بهێنن، كە ئەو ناوچەیە روبەرەكەی 5 كیلۆمەتر چوارگۆشەیە، ئەوەش دوای ئەوە دێت 2 ساڵە بەڕازیل پەیوەندی بە رێكەوتنی 140 دەوڵەتی جیهانەوە كردووە بۆ وەستاندنی بڕینەوەی داری دارستانەكان لە جیهاندا.
پلانەكە خۆی لە خشتەیەكی كاتی دەبینێتەوە بۆ پاراستنی دارستانەكان و دانانی سیستمێكی سزای قورس، پلانی پاراستنی ئەمازۆن رادەستی 12 وەزارەتی بەڕازیل كراوە و لە رێگەی مانگە دەستكردەكانەوە چاودێری دارستانەكە دەكرێت تاوەكو دەسەڵاتدارانی بتوانن مەترسیەكان دیاری بكەن و وەڵامی خێرایان هەبێت.

Paylas: