باڵیۆزخانەی بۆلیڤیا لە ئێران داخرا
پەیامی کورد ... باڵیۆزخانەی بۆلیڤیا لە ئێران داخرا .
بۆلیڤیا فەرمانی دا تاکوو باڵیۆزخانەکانی لە ئێران و نیکاراگوای بۆ کەم کردنەوەی تێچووەکان و ئازاد کردنی پارە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ کۆرۆنا دابخرێن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی فەرەنساوە ، جێنین ئانز ، سەرۆککۆماری بۆلیڤیا هەروەها فەرماندی داوە تاکوو سێ وەزارەتخانەی فێدڕاڵ یش بۆ کەم کردنەوەی تێچووەکان و ئازادکردنی پارە بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لەم ووڵاتە دابخرێن .
ئەوە هەروەها لە ووتاری تەلەفزیۆنی خۆیدا بە دەرکردنی فەرمانی داخرانی باڵیۆزخانەکانی ووڵاتەکەی لە ئێران و نیکاراگوای ووتی : ئێمە هیچ کات نیازی خراپمان لە بەرامبەر ئەم ووڵاتانە ، خەڵکی شەریف و ئەو برایانەی کە ڕێزی ئەوان دەگرن و هاوڕێی ئێمەن ، نییە .
هەروەها ڕایگەیاند : وەزارەتخانەکانی کلتوور و وەرزش ، ڕاهێنان و پەیوەندییەکانی بۆلیڤیا ش بە ئامانجی زەخیرەی پارە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەدا داخران . فەرمانی گرینگ بۆ ئابووری ئەوەیە کە دەوڵەت دەزانێ بە چ شێوەیەک پارە زەخیرە بکات و هەر بەم هۆکارەیە کە ئێمە فەرمانمان کرد ئەم سێ وەزارەتخانەیە دابخرێن .