TR KU SO
FB X
Cîhan

باڵیۆزخانەی ئێران لە فڕەنسا سوتێندرا

Navas Jan
Admin
📅 10 Eylül 2023 16:34

پەیامی کورد... باڵیۆزخانەی ئێران لە فڕەنسا سوتێندرا


وتەبێژی باڵیۆزخانەی ئێران لە فڕەنسا رایگەیاند، لەشەوی رابردو چەند کەسێکی نەناسراو باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە فڕەنسا سوتاند و زیانەکان سادەن و کاروباری باڵیۆزخانەکە بەردەوام دەبێت و پۆلیسی فڕەنساش لێکۆڵینەوەی دەستپێکردوە.


ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، چەند کەسێکی نەناسراو و لە دەرگای پشتەوەی باڵەخانەکەوە چونەتە نێو باڵیۆزخانەی ئێران لە فڕەنسا و سوتاندویانە.
کاریگەری لەسەر بەردەوامی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکە نەبوە

لەو بارەیەوە وتەبێژی بالێۆزخانەی ئێران دەڵێت، "جۆرێک لە هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە فڕەنسا بەڵام کاریگەری لەسەر بەردەوامی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەکە نەبوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، زیانەکانی ئاگرەکە سادەن و تەنها چەند بەشیکی نزیک دەروازەی باڵەخانەکە سوتاوە و هیچ کاریگەری لەسەر کاروچالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئێران نابێت.

ئەوەشی خستەڕو، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەدواداچون بۆ روداوەکە دەکەن و کاربەدەستان و پۆلیسی فڕەنساش لێکۆلێنەوەیان دەستپێکردوە.

Paylas: