TR KU SO
FB X
Cîhan

به‌هۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2024 22:43

پەیامی کورد... به‌هۆی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاوە


دەستەی زانیاری جیۆسپەیشەڵی ژاپۆنی رایگەیاند، “ئەو بوومەلەرزە بەهێزەی دوێنێ پارێزگای ئیشیکاوای گرتەوە، لە ناوچەی نۆتۆ نزیک لە ناوەندی بومەلەرزەکە 1.3 مەتر زەوی بەرەو خۆرئاوا جوڵاندوە”.

به‌گوێره‌ی ئەو شیکارییانەی دەستەی زانیاری جیۆسپەیشەڵی ژاپۆنی لە سیستەمی جیهانی (GPS) وەریگرتووە دەڵێت، “ژمارە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە خاڵی چاودێری لە شاری واجیما لە پارێزگای ئیشیکاوا گەورەترین جوڵەی زەوی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی بە شێوەیەکی ئاسۆیی بۆ مەودای نزیکەی 1.3 مەتر بەرەو خۆرئاوا جووڵەیکردووە”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، “جووڵەی زەوی بەرەو خۆرئاوا بە نزیکەی یەک مەتر لە شارۆچکەی ئانامیزو و 80 سانتیمەتر لە شاری سوزودا هەیە، هەروەها خاڵێکی چاودێری لە شاری نۆتۆجیما لە شاری ناناو بە دووری 60 سانتیمەتر بەرەو باکووری خۆرئاوا بەرەو کەنارەکانی دەریای ژاپۆن جووڵەیکردووە”.

له‌ سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.6 پلە ژاپۆنی هەژاند و حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاند بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیانێکی زۆریش بەر چەندین ناوچەی وڵاتەکەیان کەوتووە.

Paylas: